زيدي و كةنجينةى ئةمريكا
ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 1 saet

عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق دوای كۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆكی سندوقی دراوی نێودوڵەتی و  وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا، لەهەژماری فەرمی خۆی لەئێكس دەڵێت: 7 بانكی عێراقی ئامادە كراونەتەوە بۆ ئەوەی جارێكیتر مامەڵە بە دراوی دۆلارەوە بكەن، دوای ئەوەی مەرجەكانی پابەندبوونیان بە رێنماییەكانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكاوە پەیڕەو كردووە.

 

لەسێ ساڵی رابردوودا وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا 28 بانكی عێراقی خستووەتە لیستی سزاكانەوەو مامەڵەی دۆلاری لێ قەدەغە كردوون.