ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 3 saet
دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند ، دادگا سزای دووساڵ زیندانی و پێبژاردنی 10ملیۆن دیناری بۆ پەرلەمانتار محەمەد کەربولی دەرکردووە.
دەستەی دەستپاکی دەڵێت، کەربولی لەبەرامبەر هێشتنەوەی بەڕێوەبەری خوێندنگەیەک لە پۆستەکەی و داخستنی لیژنەکانی لێکۆڵینەوە لەسەری، داوای 50 هەزار دۆلاری کردووە، بۆیە دوای دەستگیرکردنی ، ئەمڕۆ دادگای تاوانەکانی بەکژاچونەوەی گەندەڵی بە دووساڵ زیندانی سزایدا.




