جريمة
Plus4
berî 2 saet

پۆلیسی لەیلان بە کەمتر لە24 کاتژمێر بکوژی تاوانی کوشتنەکەی دەستگیرکرا
مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی لەیلان بەسەرپەرشتی عەمید رزگار لەتیف، بە کەمتر لە 24 کاتژمێر توانیان بکوژی تاوانەکەی شەوی رابردووی خدربڵاخ ئاشکرا بکەن.

کەمێک پێش ئێستا مەفرەزەکانی پۆلیس بەسەرپەرشتی عەمید رزگار لەتیف، چونە نێو گوندی خاڵۆبازیانی و بکوژەکەیان دەستگیرکرد کە تاوانەکەی شەوی رابردووی ئەنجامداوە.

بەپێی زانیارییەکان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ پۆلیسی لەیلان ناسنامەی کوڕو ژنەکەی ئاشکراکردووە کە شەوی رابردوو ( ستار جەبار )یان کوشتووە.

کەسوکاری بکوژەکەش "بنەماڵەی سەید محەمەد خاڵۆبازیانی" لەرونکردنەوەیەکدا دەڵێن:  ئەو كەسەی تاوانی کوشتنی ( ستار جەباری )ی ئەنجامداوە یەكێكە لە بنەماڵەكەمان، لێرەوە بێ بەری بوونی خۆمان ڕادەگەیەنین لەو كەسە و ملمان لە موو باریكترە لەئاست بنەماڵە و كەسوكاری كۆچكردوو كاك "ستار جەبار”، لەڕووی شەرعی خوای گەورە و یاسا و عورفەوە هەرچیمان پێ بسپێرن وەك خۆی جێ بەجێیدەكەین.