لجنة الامن
plus4
berî 1 saet

فەرماندەکانی کەرکوکیش ئامادەبون؛ لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەهەڵسوکەوتی بازگەکان توڕەیە

 

لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق میواندارێتی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکان، پۆلیس و بازگەکانی هەرسێ پارێزگای کەرکوک، سەڵاحەدین و نەینەوای کرد و لەگەڵیان کۆبوەوە.

پەرلەمانتار مازن غەریب بە plus4ی وت: هەرچی کێشەی پەیوەندیدار بەبازگەکانەوە هەیە روبەروی فەرماندەکان کرایەوە بەتایبەت کێشەی بازگەکانی کەرکوک کە رێز نە لەپەرلەمانتار و نە خەڵکی ئاساییش دەگرن.

وتیشی، هێزی جۆراو جۆر لە بازگەکان جێگیرکراون و کەس ئەوەی تر بە بەرپرسی خۆی نازانێت و بڕیار لەکەسیش وەرناگرن، ئەوەش وایکردووە ئاڵۆزی و نارێکی لەبازگەکان دروست بێت.