plus4
berî 1 saet
گەنم دزەکان، خاوەن ماڵ دەکوژن و ئۆتۆمبێلەکەشی دەدزن
شەوی رابردوو لەگوندی ( عوسمان لەک )ی سنوری ناحیەی لەیلان، دوو دز بە ئۆتۆمبێلێکی پیکاب جۆری دێر، چەند فەردە گەنمی ماڵێک دەدزن.
دوای ئەوەی خاوەن ماڵ بە ناوی ( ستار جەبار ) تەقەیان لێدەکات، دزەکان هەڵدێن و لەسنوری خدربڵاخ وەرەگەڕێن.
سەرچاوەیەک لەبنکەی پۆلیسی لەیلان بە plus4ی راگەیاند: کاتێک ( ستار ) و شوانەکەی دەگەنە سەریان، دزەکە تەقە دەکات، ( ستار )ی خاوەن ماڵ دەکوژێت و شوانەکەشی بریندار دەکات.
پاشان دزەکان بە ئۆتۆمبێلی قوربانییەکە هەڵدێن و ئۆتۆمبێلەکەی خۆشیان جێدەهێڵن.




