plus4
berî 1 saet
خالید شوانی لە ڕوداوێکی سەختی هاتوچۆ رزگاری بوو
بەرەبەیانی ئەمڕۆ خالید شوانی وەزیری دادی عێراق تووشی ڕوداوێکی سەختی هاتوچۆی بووەو خۆشبەختانە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
بەپێی سەرچاوەیەکی ئەمنی ، لەسەر رێگای سەرەکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد ، خالید شوانی توشی ڕوداوێکی هاتوچۆ بووە لەگەڵ ئۆتۆمبێکی دیکە.
دەشڵێت دوای هێڵکاری پۆلیسی هاتوچۆ، دەرکەوتووە 100 % کەمتر خەمییەکە لە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی دیکە بووەو دەستبەسەر کراوە.
بەهۆی روداوەکەوە زیانی مادەی زۆر بەر هەردوو ئۆتۆمبێل و سیاجی شەقامەکە گەیشتووە.
سەرچاوە.. شەفەق نیوز




