plus4
berî 1 saet
خشتەی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ( ١٥ ی تەمووزی ٢٠٢٦ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی شەممە ( ١٨ ی تەمووزی ٢٠٢٦ ) کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.
تێبینی؛
بەهۆی ئەوەی گەیشتنی تەمویلی مووچە کەوتە کۆتایی دەوامی فەرمی و نەتوانرا پارەکە بەشێوەی کاش لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق وەربگیرێت.
هەرچەندە سبەی سێ شەممە پشوی فەرمییە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سبەی دەست بەڕێکارەکانی وەرگرتنی پارەو گواستنەوەی بۆ بانکەکان و پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەکات و سەرجەم بانک و گەنجینەکان لە ئامادەکاری تەواودا دەبن بۆ ئەوەی لە ڕۆژی چوار شەممە کاتژمێر ( ٨ ) بەیانی دەست بەدابەشکردنی مووچە بکەن.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
١٣ ی تەمووزی ٢٠٢٦





