مولك و مالى دةولةت
ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 8 saet

دادگای لێكۆڵینەوەی نەینەوا تایبەت بە دۆسییەكانی دەستپاكی رایگەیاند، لەشاری موسڵ دەست بەسەر 9 باڵەخانەی بازرگانی و 3 كارگەی بەرهەمهێنانی ئاردا گیراوە كە بەهاكانیان بە 69 ملیار دینار دەخەمڵێندرێت لەگەڵ 7 بارهەڵگردا كە هەر یەكێكیان نرخیان 200 هەزار دۆلارە.

 

وتیشی، هەموو ئەو موڵك و ماڵانەی دەستیان بەسەرداگیراوە پەیوەندیان بە دۆسییەكەی عەدنان جومەیلی بریكاری پێشوی وەزارەتی نەوتەوە هەیە.

 

دادگاكە رونیكردوەتەوە كە نرخی هەر باڵەخانەیەكی بازرگانی لەو باڵەخانانەی دەستیان بەسەرداگیراوە و كەوتوونەتە سەنتەری شاری موسڵەوە، 45 ملیار دینارە و كارگەكانی ئاردیش كە سێ دانەیە هەر یەكێكیان نرخیان 24 ملیار دینارە.

 

دادوەری لێكۆڵینەوە نەینەوا ئەوەشی خستوەتەڕوو كە گەندەڵكاران هەستاون باڵەخانەو كارگەكانیان خستوەتە ناوی كرێكارەكانیانەوە تاوەكو سەرچاوەی نا شەرعی پارەكانیان بشارنەوە.

 

دادوەرەكە دەشڵێت: چونكە كارگەكان و باڵەخانەكان بەرهەمهێنەرن و كار دەكەن، پاسەوانمان بۆ دابینكردن و رێگەشمان دا لەكاركردن بەردەوام بن و داهاتەكەشیان دەگەڕێتەوە بۆ دەوڵەت.