plus4
berî 1 saet
ئەرشەد ساڵحی: دوو منداڵەکە پێشتر کاری نێربازیان بەیەکەوە کردووە
پەرلەمانتار ئەرشەد ساڵحی رایگەیاند: ئەمڕۆ سەردانی گرتووخانەی نەوجوانانی کەرکوکی کردووە و ئەو دوو کوڕە تەمەن (10 ساڵانەی) بینیوە کە دەستدرێژیان کردووەتە سەر کچە سێ ساڵانەکەو کوشتوویانە.
وتیشی: بەداخەوە بەزمانی خۆیان دەڵێن پێشتر بەردەوام هەردووکیان کاری بەدڕەوشتیان (نێر بازی) لەگەڵ یەکتر کردووە و دانیان بەوەشداناوە کە دەستدرێژیان کردووەتە سەر کچەکەو خنکاندوویانە.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بۆ ئەوەدەکات کە منداڵێکی زۆری لەگرتووخانەکە بینیوەو هەمویان تاوانبارن بە جۆرەها تاوانی قێزەوەن.. دەشڵێت: ئایندەی کەرکوک و منداڵەکانمان لەمەترسیدایە.




