گێڕانەوەی زێڕ
plus4
berî 1 saet

هەولێر نزیکەی 400 کیلۆ زێڕ و پارەیەکی زۆر رادەست "دەستپاکی کەرکوک" دەکات

 

کەمێک پێش ئێستا بەسەرپەرشتی نوسینگەی لێکۆڵینەوەی کەرکوک سەر بە دەستەی دەستپاکی عێراق، بڕێکی زۆری پارەو نزیکەی 400 کیلۆ زێڕی دەستبەسەرداگیراوەی لەبازگەی شێراوەی هەولێر وەرگرتەوە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەرێمەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ بەغدا رادەست کرایەوە.

بەپێی زانیارییەکان، پارەو زێڕەکە بۆ ئەو کەسانە دەگەڕێتەوە کە پێشتر بە تۆمەتی گەندەڵی لەلایەن عێراقەوە دەستگیرکراون و هەرچی موڵک و ماڵیان هەیە دەستیبەسەردا دەگیرێت کە بە گەندەڵی کۆکراوەتەوەو بەشێکی زۆریان لەهەولێر حەشارداوە.

هێشتا دەستەی دەستپاکی بەفەرمی سەرچاوەو خاوەندارێتی پارەو زێڕەکەی ئاشکرا نەکردووە.