plus4
berî 3 saet
ئەمشەو لەبەغدا چی رودەدات؟
ئەمشەو بۆ جاری دووەم هێزێکی زۆر لەناوچەی سەوز بڵاوەیان پێکراوەو تانک و زریپۆشیش لەشەقامەکان جێگیرکراون.
چەناڵی سابڕین نیوز لەتیلیگرام کە خاوەن یەک ملیۆن بینەرە.. بڵاویکردوەتەوە کە لەبەغدا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیراوە و 7 ملیۆن دۆلارو بڕێکی زۆر زێڕی تێدا بووە.
دەشڵێت: سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە سەر بە ستافی وەزیرێکی پێشوی حکومەتەکەی سودانی بونە.
بڵاوشیکردووەتەوە کە هێزێک چونەتە سەر ماڵی ( تەڵاڵ زەوبەعی ) سەرکردە لەچوارچێوەی هەماهەنگی و پەرلەمانتاری پێشویان دەستگیرکردووە.
ئاماژە بەوەش دەکات کە چونەتە سەر ماڵی هاوژینی پەرلەمانتارێکی هەڵاتوو، دەستیان بەسەر 5 ملیار دینارو 12 ملیۆن دۆلارو بڕێک زێڕدا گرتووە.
هێشتا هیچ لایەنێکی فەرمی هەواڵەکانی پستراستنەکردووەتەوە.




