ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 1 meh
لەكەركوك دوو روداوی جیای ئۆتۆمبێل رویاندا و بەهۆیەوە قوربانی لێكەوتەوە.
لەسەر رێگەی كەركوك- هەولێر، دوو ئۆتۆمبێل بەیەكیاندا داوە و بەهۆیەوە سەرنشینێك گیانی لەدەستدا.
قوربانییەكە ژنێكی دانیشتووی هەولێر بوە بەناوی ( رەشیدە عەبدوڵا ) تەمەنی 72 ساڵە.
روداوەكەی دیكەش لەنزیك بازگەی كەیوان ( رۆژئاوای كەركوك ) بەهۆی گڕ گرتنی تانكەرێكەوە رویداوە، بەهۆیەوە كەسێك برینداربوە كە تەمەنی 18 ساڵە و خەڵكی قەزای بێجییە.





