l[gs o]lm
ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 3 saet

ئەنجومەنی باڵای فیدراڵی خزمەت، لەبەیاننامەیەكدا بەتوندی وەڵامی پەرلەمانتارێكی حزبی تەقەدووم (سەمیعە غەلاب) دەداتەوەو دەڵێت: دەدەینە دادگا.

 

پەرلەمانتار سەمیعە غەلاب لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا رەخنەی لەرێوشوێنەكانی حكومەت گرت بۆ بەكارهێنانی تانك لەدەستگیركردنی پەرلەمانتاراندا و بە سوكایەتی بە دەسەڵاتی تەشریعی وەسفی كرد.

 

هاوكات هێرشی كردە سەر سەرۆكی ئەنجومەنی خزمەتدا كە بەبێ سوێندخواردن لەپۆستەكەیدایە و ئاماژەی بەگەندەڵییەكی زۆریش كرد لەو ئەنجومەنە.

 

لێدوانەكانی ئەو پەرلەمانتارە، دەنگدانەوەی گەورەی لێكەوتەوە، تەنانەت محەمەد حەلبوسی سەرۆكی حزبی تەقەدووم بڕیاریدا بە سزادانی لەروی حزبییەوە.

 

بەڵام ئەو رێوشوێنە حزبییە نەبوە هۆی ساردبونەوەی ئەنجومەنی خزمەتی فیدراڵی و لەبەیاننامەكەیدا جیا لەوەی هەڕەشەی گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی دەكات.

 

هاوكات رونیدەكاتەوە كە سەرۆكی ئەنجومەنەكە لەسەر بڕیاری سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی لەپۆستەكەیدایە و چەند جارێكیش نوسراویان بۆ پەرلەمان كردووە تاوەكو سوێندی یاسایی بخوات بەڵام رێوشوێنەكان دواكەوتووە ئەوەش پەیوەندی بەوانەوە نییە و تاوانی ئەوانیشی تێدا نییە.

 

دەشڵێت: لەپێناو پاراستنی پێگەی دامەزراوەكە و كارمەندەكانی كە بە بێ هیچ بەڵگەیەك بەگەندەڵی تۆمەتباركراون، سكالای یاسایی لەدژی پەرلەمانتارەكە تۆمارەكەین.