ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 1 saet
بەرەبەیانی ئەمڕۆ عەبدوللەتیف سەلەفی، لەرێگەی فڕۆکەخانەی کەرکوکەوە گەشتی تورکیای کردووە بە دیاریکراویش ئەستەنبوڵ چونکە فڕۆکەکەی ناوبراوی لەسەر بووە، لەفڕۆکەخانەی سەبیحە نیشتووەتەوە.
ئەمەش لەکاتێکداتە لەچەند رۆژی رابردوودا خۆی رایگەیاند کە لە وتاردانی رۆژانی هەینی بۆ ماوەیەک دووردەکەوێتەوە.
بڕیارەکەش دوای ئەوەهات کە بەواژوی وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم و لەسەر راپۆرتی لیژنەی زانکۆی سلێمانی، عەبدوللەتیف سەلەفی لەمامۆستایی زانکۆ دوورخرایەوە.
دوورخستنەوەشی لەسەر بنەمای ئەو دەنگ و ڤیدیۆییانە بوو کە بڵاوبونەوەو دواتریش ژمارەیەکی زۆر لەکچە خوێندکارەکانی ناوبراو لەبەردەم لیژنەکەدا دانیان بەوەدانا کە مامۆستا گێچەڵی پێکردوون و چەند خوێندکارێکیش بانگەشەی ئەوەیانکرد کە بردویانێتی بۆ باخەکەی و کاری بەدڕەوشتی لەگەڵ کردوون.
هەرچەندە خۆی سەرتاپای تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە و دەڵێت: بوختانم بۆ کراوەو ئەوەشی بڵاوکراوەتەوە زیرەکی دەستکرد بوە.
سەرچاوە: درەو میدیا




