ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 1 saet
ئەمڕۆ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبوەوە.
هاوکات لەگەڵ سەردانەکەیدا زنجیرەیەک تەقینەوەی یەک لەدوای یەک لەشاری دیمەشق رویاندا کە 5 خولەک دوای تێپەربونی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی سەرۆکی فەڕەنسا بووە.
تەقینەوەکان لەنزیک ئەو ئوتێلە بوە کە بۆ مانەوەو پشودانی ماکرۆن تەرخانکراوە.
کۆشکی ئیلیزێ بڵاویکردەوە، ماکرۆن گوێی لەهیچ تەقینەوەیەک نەبوە لەکاتی کۆبونەوەی لەگەڵ شەرع.




