ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 1 saet
نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی قانون لەچاوپێکەوتنێکدا دەڵێت: لەهەموو شوێنێکی جیهان گەندەڵی هەیە بەڵام وەک عێراق نەگەیشتووەتە (قۆناغی فەرهود) بەتایبەت لەسەردەمی حکومەتی پێشوو بەتەواوی چوە قۆناغێکی مەترسیدارو تەقییەوە.
دەشڵێت: تەنها عەدنان جومەیلی گەندەڵکار نییە بەڵکو گەندەڵی لەبەندەرەکان و کارەباو هەموو شوێنێک هەیە.
مالکی دەڵێت: دەبوو زەیدی ئەو هەڵمەتە ئەنجام دات چونکە خەڵک متمانەی بە حکومەت نەمابوو، ئەم راچەڵەکینە لە پڕۆسەی سیاسی عێراق وەک شەهیدبونی ئیمام حوسێنە.
بەبڕوای مالکی؛ هەڵمەتەکە دەبێت بەردەوام بێت، لەکوێ تەواو دەبێت ئەوەیان نازانێت بەڵام سەرۆک وەزیران لێی بەرپرسەو ئەوەی ئەنجامدراوە دەبێت بەردەوام بێت.
مالکی ئەوەش دەخاتەڕوو کە بەدرێژایی بونی لەدەسەڵاتدا؛ یەک دۆسییەی گەندەڵی لەسەر نەبووە بۆیە بەردەوام سەرفرازە.
لەبارەی هەڵمەتەکەی بەرەبەیانی یەکشەممەی ناوچەی سەوز، مالکی دەڵێت: بەیانییەکەی کاتێک قاوڵتیم دەکرد دەبینم سەرۆک هۆزو گەنجەکان تەلەفۆن دەکەن و داوا دەکەن بەچەکەوە بێنە ناوچەی سەوز بۆ پاراستنم چونکە وایان دەزانی کودەتا کراوە کە بینیویانە تانک و زریپۆش بڵاوبوەتەوە.
دەشڵێت: تاوەکو ئەوان تەلەفۆنیان نەکرد نەمدەزانی شتێک رویداوە، دوای ئەوە بینیم خەڵک دەستگیرکراوەو هێز بڵاوبوەتەوە.




