ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 1 saet
ئەمڕۆ گەشتیارێك كە دەویست لە کەرکوکەوە بفڕێت بەرەو ئەنقەڕە، لەنێو فڕۆكەخانە لەدوای پشكنین دەرەكەوێت پارەیەكی زۆری پێیە و دەستگیر دەكرێت.
بەوتەی سەرچاوەیەكی ئەمنی، گەشتیارەكە لەپشکنینی سۆنار دەركەوتووە بڕە پارەیەکی زۆر لەجانتاکەی شانیدایە.
دوای پشکنینی جانتاکەی دەركەوتووە بڕی 226 هەزار دۆلاری خستوەتە کیسەیەکی رەشەوە و دەیەوێت بەرەو دەرەوەی وەڵات دەریکات.
دەستەی گشتی گومرک دەڵێت: ئەو بڕە پارەیە پیچەوانەی رێنماییەکانی بانکی ناوەندییەو بە قاچاخبردنی دۆلار هەژمار دەکرێت.
226 هەزار دۆلار کە زیاتر لە 22 دەفتەرە.. دەکاتە 350 ملیۆن دینار دەکات ئەگەر بە نرخی ئەمڕۆی بازاڕ لێکبدرێتەوە.
گەشتیارەکە رەوانەی لێکۆلینەوە کراوە تاوەکو چارەنوسی پارەکە بزانرێت.
ئەمەش لەچوارچێوەی هەڵمەتەکەی حکومەتە بۆ رێگری لە چونە دەرەوەی پارە بۆ دەرەوەی وەڵات بەتایبەت کە بڕەکەش زۆرەو بۆنی گەندەڵی و بەقاچاخبردنی لێدێت




