حةسةن كوردي
ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 1 saet

 

حكومەتی عێراق داوای دەستگیركردنی بەرپرسی لیزنەی ئابوری عدنان جومەیلی لە فەرەنسا دەكات و ناوی دوو گەنجی كوردی رادەست پۆلیسی ئینتەرپول كردووە و داوای دەستگیركردنیان دەكات.
 

ئەو دوو گەنجە برای یەكترن و ناویان ( حەسەن كوردی ) و ( محەمەد كوردی )یـە،  لەدایكبوی سنوری پارێزگای سەڵاحەدینن.

 

كەناڵی عەرەبییە حەدەس لەراپۆرتێكی تێروتەسەلدا، تیشكی خستوەتە سەریان و دەڵێت: حەسەن كوردی، دەستە راستی عەدنان جومەیلی بوە و هەرچی پارە و دۆسییەی هەستیار هەبوە لەژێر دەستی ئەودا بوە.

 

دەشڵێت: ئەو گەنجە لەپشت پەردەوە كاری كردووە، هەژمونێكی زۆری هەبوە، تۆڕێكی گەورەو فراوانی بەڕێوەبردووە كە كاریان پارەداركردنی كەسایەتییە سیاسییەكان بوە.

 

بەپێی راپۆرتەكە، حەسەن و محەمەد كوردی برای، لەساتی دەستگیركردنی عەدنان جومەیلی، لەدەرەوەی وەڵات بونە، بەڵام لەو كاتەوە بێ سەروشوێنن و كەس شوێن پێیان نازانێت.

 

مستەفا سەنەد وەزیری پەیوەندییەكانی عێراق لەپۆستێكی فەیسبوكدا دەڵێت: حەسەن كودی و محەمەد كوردی برای، بەرپرسی لیژنەی ئابوری بریكارە دەستگیركراوەكەی وەزارەتی نەوت بونە و ئێستا بە نیو ملیار دۆلاری دزێتییەوە لەفەڕەنسان.

 

بەوتەی ئەو وەزیرە، عەلی زەیدی سەرۆكی حكومەت.. سورە لەسەر دەستگیركردنیان  و گەڕانەوەی پارەكەش، لەچوارچێوەی ئەو هەوڵانەشدا فەرمانەكانی دەستگیركردنیان رادەستی پۆلیسی ئەنتەرپول كردووە.

 

لەدوای دەستگیركردنی عەدنان جومەیلی بریكاری پێشووی وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری پاڵاوگەكان، 67 كەس دەستگیركراون لەنێویاندا ( سەرۆك حزب، پەرلەمانتار، بریكاری وەزارەت، كەسایەتی و سەرمایەدار )هەن، هەمویان لەو دۆسێیەدا تێوەگلاون.

 

لەو كاتەشەوە بە دەیان ملیار دۆلار و سەدان ملیار دینار و بڕێكی زۆر زێڕ و خانوبەرەو ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەردا گیراوە و گەڕێنراونەتەوە بۆ گەنجینەی دەوڵەت.