hasan kurdi
ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 3 saet

مستەفا سەنەد وەزیری پەیوەندییەكانی عێراق ئاشكرایكرد، حەسەن كوردی بەرپرسی لیژنەی ئابوری عەدنان جومەیلی بریكارە دەستگیركراوەكەی نەوت لەگەڵ براكەیدا بە نیو ملیار دۆلارەوە بەرەو فەڕەنسا هەڵاتوون.

 

بەوتەی سەنەد، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق سورە لەسەر دەستگیركردن و گەڕانەوەیان و دەستیش بگیرێت بەسەر پارەكەدا، هەر بۆیە فەرمانی دەستگیركردنی هەردوو برا رادەستی پۆلیسی ئینتەرپول كرا.

 

حەسەن كوردی و محەمەد كوردی،بە كارەكتارانی سەرەكی دۆسییەی گەندەڵی پاڵاوگەكان  دادەنرێن، بەو پێیەی حەسە وردی، بەرپرسی راستەوخۆی وەرگرتنی پارەكان بوە لەگرێبەستی پاڵاوگەكان.

 

لەدوای دەستگیركردنی ( عەدنان جومەیلی ) بریكاری وەزارەتی نەوت بۆ پاڵاوگەكان، زیتر لە 12 پەرلەمانتار و سەرۆك حزب و سەركردایەتی گەورە دەستگیركراون كە لەدۆسییەی گەندەڵی پاڵاوگەو نەوتدا تێوەگلاون.