ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 1 hefte
شەوی رابردوو عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی کردووە کە سەرۆکی دەزگا ئەمنی و چاودێرییەکان ئامادەی بونە.
نوسینگەی رۆژنامەوانی زەیدی بڵاویکردوەتەوە، سەرۆک وەزیران هەموو دەزگاکانی راسپاردووە لەراوەدونانی گەندەڵکاران بەردەوام بن و بیاندەنە دادگا.
داواشیکردووە دەزگای چاودێری و دەزگاکانی جێبەجێکردن هەماهەنگیان هەبێت تاوەکو بتوانن ئەنجامدەرانی تاوانی گەندەڵی دەستگیربکەن و سامانی گشتی بگەڕێننەوە.
جەختشیکردووەتەوە کە دەبێت بەشێوەیەکی شەفاف و دەستپاکانە ئەرکەکان جێبەجێ بکەن و یاساش بەسەر هەمواندا بسەپێنن بەبێ جیاوازی.
![l[gs o]lm](/upload/6a4cf55e0bdc1.png)




