كركوك
ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 1 saet

بە فەرمانی قایمقامی قەزای کەرکوک، و لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پاراستنی موڵک و ماڵی دەوڵەت و پاراستنی بەرژەوەندی گشتی، لیژنەیەکی هاوبەش بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزی لابردنی زیادەڕەوی و لیژنەکانی نەهێشتنی زیادەڕەوی پێکهێنراوە بۆ بەدواداچوون لەسەر ئەو کەسانەی کە بە شێوەیەکی نایاسایی دەستدرێژی دەکەنە سەر زەویەکانی دەوڵەت و داگیری دەکەن.

 

ئامانجی ئەم هەڵمەتە سنوردارکردنی ئەو دەستدرێژیانەیە کە پێشێلی مافی هاوڵاتیان دەکەن و زیان بە بەرژەوەندی گشتی دەگەیەنن و ڕێگری لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان دەکەن، هەروەها سەپاندنی سەروەری یاسا و پاراستنی سامانی گشتیە

 

لیژنەکە داوا لە هەموو هاوڵاتیان دەکات پابەندی یاسا و ڕێسا کارپێکراوەکان بن و خۆیان لە دەستدرێژیکردنە سەر موڵک و ماڵی دەوڵەت بەدوور بگرن، بە لەبەرچاوگرتنی لێکەوتە یاساییەکانی.

 

جەخت لەوە دەکاتەوە کە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر هەموو سەرپێچیکاران بەبێ جیاوازی دەگیرێتەبەر، بەمەبەستی گەیشتن بە دادپەروەری و پاراستنی مافی هەمووان.