وزارةتى داد
ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 1 saet

دەقی رونكردنەوەیەكی وەزارەتی داد لەبارەی دەستگیركردنی بەرێوەبەری نوسینگەی خالید شوانی:

 

لە چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن و پەیجى سوشیال میدیاى دیاری كراو وبەمەبەستی سیاسی وچەواشەكاری هەواڵی دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیری دادیان بڵاوكردۆتەوە ،ئەمانەوەی ڕایبگەیەنین کە ئەم هەواڵانە سەرلەبەریان ساختەن و دوورن لە ڕاستییەوە.

 

دووپاتی دەکەینەوە کە ناوبراو بەردەوامە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکە فەرمییەکانی خۆی و نە لە ڕابردوو و نە لە ئێستادا هێچ كێشەیەكی یاسای نەبووە ونیەتی بەڵكو نمونەی فەرمانبەری دڵسۆز و دەستپاكە بە شەهادەتی راپۆرتێ دەزگا چاودێرێكان.

 

ئەم جۆرە چەواشەکارییانە ئامانجیان تەنها ناوزڕاندنی وەزارەتی داد و بەرپرسەکانێتی. هەر بۆیە وەزارەتی داد سکاڵای یاسایی لەسەر هەموو ئەو کەناڵ و پەیج و دەزگایانە تۆمار دەکات کە ئەم هەواڵە ناڕاستەیان بڵاوکردووەتەوە و ڕووبەڕووی یاسایان دەکاتەوە.