ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 1 saet
ئەنجومەنی وەزاری بۆ کاروباری ئابوری؛ لیژنەیەکی هاوبەشی بەسەرۆکایەتی عومەر وائلی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکان و نوێنەری لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەغدا و هەرێم پێکهێنا.
لیژنەکە ئەرکیان روپێوکردنی تەواوی هێڵی سنوری هەرێمی کوردستانە و دەروازەو خاڵە سنورییە نافەرمییەکانیش دیاری دەکەن.
دواتر راپۆرتێکی ورد رادەستی ئەنجومەنی وەزاری بۆ کاروباری ئابوری دەکەن.
ئەم هەنگاوەش بۆ داخستنی تەواوی دەروازە نافەرمییەکانەو ئاراستەکردنی هێزەکانی پاسەوانی سنوریشە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە.
وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لەکۆبونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزاریدا، لەسەر بڕیارو رێوشوێنەکان رێککەوتووە.




