روداوكەی بەغدا
plus4
berî 1 saet

ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردەوە، ئەو بەرپرسانەی شەوی رابردوو دەستگیرکراون لەچوار چێوەی دانپێدانانەکانی عەدنان جومەیلی بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بووە لەسەریان.

هاوکات ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاشکرایکرد، ناوی 64 بەرپرسی عێراقی دراوەتە فڕۆکەخانەکان بەمەبەستی رێگریکردن لە هەڵهاتنیان بۆ دەرەوەی وڵات تا ئەو کاتەی لێکۆڵینەوە لەگەڵ عەدنان جومەیلی کۆتایی پێ دێت.