بغداد
plus4
berî 1 saet

رۆژنامەی شەرق و ئەوسەت زانیاری نوێی لەبارەی هەڵمەتی دەستگیرکردنی ژمارەیەک بەرپرسی لەبەغداد بڵاوکردەوە.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، لەنێو دەستگیرکراوان بەرپرسیاری سیاسی و حکومی و پەرلەمانتاری تێدایە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، هەیبەت حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پارێزبەندی لەسەر ئەو پەرلەمانتارانە هەڵگرتوە کە ئەمشەو دەستگیرکراون.

باسی لەوەشکردووە، هەر ئەمڕۆ دەستگیرکراوان ڕوبەڕووی دادگا دەکرێنەوەو بەشێکیشیان رەوانەی دەستەی دەستپاکی کراون.