parti demokrati
ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 1 saet

پارتی دیموكراتی كوردستان لەبەغدا و كەركوك گۆڕانكاری گەورە لەهەیكەلییەتی ئۆرگانە حزبییەكانی دەكات.

 

بەپێی زانیارییەكانی پڵەس فۆڕ، پارتی مەكتەبی رێكخستنی بەغدا هەڵدەوەشێنێتەوەو نوسینگەی مەكتەبی سیاسی دادەمەزرێنێت.

 

بەوتەی عیسام فەیلی توێژەری سیاسی نزیك لەپارتی، هوشیار زێباری دەبێتە نوێنەری مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتی ئۆفیسی بەغدا دەكات.

 

بەپێی زانیارییەكانیش، دوای هەڵوەشانەوەی مەكتەبی رێكخستنی بەغدا، لقی خانەقین دەخرێتە سەر مەكتەبی رێكخستنی كەركوك- گەرمیان.

 

بڕیاریشە گۆڕانكاری لەپۆستی بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی كەركوك- گەرمیان بكات، بەڵام هێشتا ئەو پرسە یەكلانەبوەتەوە.