ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 1 saet
ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەكانی نەینەوا لەقەزای حەزەر، پەردەیان لەسەر تاوانێك هەڵدایەوە كە تەواوی عێراقی شۆك كردووە.
گەنجێك بەناوی ( س.م.ح ) تۆمەتبارە بە كوشتنی باوك و دایكی، دوو خوشك و برایەكی بچوكی.
بەپێی ئەو زانیاریانەی میدیا ناوخۆییەكانی پارێزگای نەینەوا بڵاویدەكەنەوە، تۆمەتبارەكە تەنها بە تاوانی كوشتنی خێزانەكەیەوە نەوەستاوە بەڵكو بە كۆسەرە پارچە پارچەی كردوون و لەباخچەكەی ماڵی خۆشیاندا ژێر خۆڵی كردوون.
هەر بەپێی زانیاریانە، لەلایەن پۆلیسەوە كوڕێكی ئەو خێزانە تۆمەتبار كراوە و دانی بەتاوانەكەیدا ناوە و لەسەر بنەمای دانپێدانانەكەشی توانراوە شوێنی تەرمەكان بدۆزرێتەوە.
تۆمەتبارەكە، دەرچوی زانكۆیە و لەگەڵ ژمارەیەك رێكخراوی نێودەوڵەتیشدا كار دەكات.




