دیان غەفور
plus4
berî 3 salan

دیلان غەفور پەرلەمانتاری یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر هەوڵی بێ بەشکردنی خانوە تەجاوزەکانی کەرکوک لەبڕیاری تەملیککردنیان، هەڕەشە دەکات و دەڵێت: ڕێکاری یاسایی دەگرینەبەرو فشار دەکەین تا ئاستی جوڵاندنی شەقام بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە لە کەرکوک.

بەپێی راگەیاندراوێک کە پەرلەمانتارەکەی یەکێتی بڵاویکردووەتەوە، دەستەی هەماهەنگیی نێوان پارێزگاکان داوایکردووە، بڕیاری ژمارە 418ی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە تەملیککردنی خانووە تەجاوزەکان لە کەرکوک جێبەجێ نەکرێت.

دیلان غەفور دەشڵێت، زۆر بەتووندی دژی ئەو داوایەی دەستەی هەماهەنگیی نێوان پارێزگاکان دەوەستینەوەو ئەمە ھەنگاوێکی مەترسیدارە دژی شارەکەمان، داوا دەکەین تەملیککردنی خانوە تەجاوزەکان بەپێی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران لە کەرکوکیش جێبەجێ بکرێت کە لە بەرژەوەندی خەڵکە ھەژارو شایستەکەی شارەکەمانە .