دەست گیرکردن
Plus4
berî 1 saet

لەهەڵمەتەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی دەروازە دەست بەسەر چیدا گیراوە

 

فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك بڵاویكردووەتەوە، لەسەر زانیاری وردی هەواڵگری، هەڵمەتێكی پشكنین لە گەڕەكی دەروازە بەبەشداری هێزە هاوبەشەكان ئەنجامدراوە.

 

لەهەڵمەتەكەدا كە بەسەر پەرشتی عەمید دلێر عومەر بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی ناوشار ( بەری گەورە ) ئەنجامدراوە و سوپای عێراقیش تێیدا بەشداربوە، چوار هاوڵاتی سوری دەستگیركراون بەبێ مۆڵەت نیشتەجێبونە.

 

هەروەك دوو تۆمەتبار بە چەكی بێ مۆڵەتەوە دەستگیركراون.