Plus4
berî 2 saet
کەسێک بە 51 دەفتەری تاقیکردنەوەوە گیرا
هێزە ئەمنییەکان لە فڕۆکەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی کەسێکی بەڕەگەز عێراقیان دەستگیرکردووە کە 51 دەفتەری تاقیکردنەوەی شەشی ئامادەیی پێبووە.
هەواڵگری فڕۆکەخانەکە دەڵێت، ئەو کەسە بەنیازبووە گەشت بکات بۆ وڵاتی سوید ، بەڵام دوای پشکنینی کەلوپەلەکانی دەست بەسەر 51 دەفتەری تاقیکردنەوەی بەتاڵ و لەگەڵ حەوت سکێتەر (کۆدی تاقیکردنەوە) بەناو خوێندکار فاتیمە سەباح حسێن یوسف گیراوە کە لەسەر دەفتەری تاقیکردنەوەکەی دراوەو وەڵامی تەواوی پرسیارەکانیشی تێدایە.
هەروەها دەستیش بەسەر سێ دەفتەری تاقیکردنەوەی ڕەنگی شیندا گیراوە.




