Plus4
berî 1 saet
چەند بەرپرسێکی باڵای عێراق لە پۆستەکانیان دورخرانەوەو ئاڵوگۆڕیان پێکرا
بەپێی نوسراوێک کە واژووی ئیحسان یاسین عەوادی بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقی لەسەرە، لادان و دانا بۆ ئەم پۆستانە کراوە:-
🔸عەلی کەریم ئەرکی بریکاری وەزیری دارایی پێسپێردراوە.
🔸ماهر حسێن ڕەشید لە پۆستی بەرپرسی دەستەی خانەنشینی گواسترایەوە بۆ پۆستی ڕاوێژکار لە دەزگای شەهیدان.
🔸ئەرکی زەید شاکر ئەلعەتار وەک ڕاوێژکار لە وەزارەتی دارایی کۆتایی پێهات.
🔸عەبدولحەسەن جەمال عەبدوڵڵا لە پۆستی ڕاوێژکار لە دەزگای شەهیدان بۆ پۆستی ڕاوێژکار لە وەزارەتی دارایی گواستراوەتەوە.




