Plus4
berî 1 saet
لە خورماتوو شەقامێک بەناوی هەڵکەوت عەزیزەوە دەکرێت
کاوە شێخانی، راوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین بۆ کاروباری هەرێمی کوردستان و قەزا و ناحیەکان رایگەیاند، پێشنیازێکی فەرمی بۆ پارێزگار بەرز کردەوە، کە وەکو وەفایەک بۆ هەڵکەوت عەزیز شەقامێکی خورماتوو بە ناوی ئەوەوە بکرێت، ئەویش رەزامەندی دەربڕیوە.
دەشڵێت، ئەو شەقامەى دەکرێت بە ناوی هەڵکەوت عەزیز شەقامێکی نوێیە و هەفتەی داهاتوو دەکرێتەوەو درێژیەکەی یەک کیلۆمەترەو دەکەوێتە نێو سەنتەری قەزای خورماتووەوە.





