Plus4
berî 1 saet
ڕەفعەت عەبدوڵڵا؛ پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەو هاوڕێیانی هەڵکەوت عەزیز دەکات
ڕەفعەت عەبدوڵڵا؛ جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمیی ئاراستەی بنەماڵەو هاوڕێیانی هەڵکەوت عەزیز دەکات.
🔸 دەقی بەیاننامەکەی ڕەفعەت عەبدوڵڵا:
بەڕێزان.. بنەماڵەو کەسوکارو هاوکارانی ڕۆژنامەنووس (کاک هەڵکەوت عەزیز)، بهداخ و کەسەرێکی زۆرهوه ههواڵی كۆچی ژیان ئاوایی میدیاکارو ڕۆژنامەنوسی چالاک و بەڕێز (کاک هەڵکەوت عەزیز)م پێگەیشت.
بۆ ئەم کۆستە دڵتەزێنە، سهرهخۆشیی خۆم ئاراستهی خانەوادەو دۆستان و هاوکارانی لەتۆڕی میدیایی ڕووداو دەکەم و هاوبهشیی خهمی ههموو لایهكم.
خوای گەورە گیانی کۆچکردوو بە بەهەشت شادبکات و سەبووری و دڵنەواییش بەماڵبات و کەسوکاری ببەخشێت.
ڕەفعەت عەبدوڵڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان




