پرسەنامە
Plus4
berî 1 saet

قوباد تاڵەبانی بۆ مەرگی هەڵکەوت عەزیز: ئێستا هەمووان بۆ مەرگی ئەم ئازیزە تاسەبارن

 

قوباد تاڵەبانی؛ جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەو هاوپیشەکانی هەڵکەوت عەزیز کردو دەڵێت: 

 

هەواڵی کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووسی بە توانا کاک هەڵکەوت عەزیز غەمبارو دڵگرانی کردین.

 

لەقوڵایی دڵەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خانەوادەو کەسوکارە خۆشەویستەکەی و هاوکارەکانی لە تۆڕی میدیایی ڕووداو و هەموو هاوپیشەکانی دەکەم.

 

لەم ساڵانەدا کاک هەڵکەوت وەک پەیامنێرێکی ئازا و دڵسۆز هەوڵی دەدا راستگۆیانە هەموو زانیارییەکانمان لە بەغداوە بۆ بگوازێتەوە، هەربۆیە جێی خۆی لەدڵی هەموو لایەکدا کردبووەوەو ئێستا هەمووان بۆ مەرگی ئەم ئازیزە تاسەبارن.

 

لەخودای گەورە داواکارین روحی کاک هەڵکەوت بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.