اسو و هلكوت
Plus4
berî 3 saet

ئاسۆ مامەند؛ پرسەنامەیەک ئاراستەی کەسوکارو هاوڕێیانی هەڵکەوت عەزیز دەکات

 

ئاسۆ مامەند؛ سەرپەرشتیاری کەرکوک - سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پرسەو سەرەخۆشیى خۆى ئاراستەى کەسوکارو بنەماڵەو هاوڕێیانی ڕۆژنامەنووس و میدیاکار (هەڵکەوت عەزیز) دەکات.

 

🔸 دەقی پرسەنامەکەی ئاسۆ مامەند:

 

بەڕێزان/ کەسوکار و بنەماڵەو هاوڕێیانی ڕۆژنامەنووس و میدیاکار کاکە (هەڵکەوت عەزیز)

 

بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس و میدیاکاری شاری کەرکوک کاکە (هەڵکەوت عەزیز)مان پێگەیشت.

 

بۆ ئەم کۆستە دڵتەزێنە، پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی بنەماڵە و هاوڕێ و هاوکارانی کاکە هەڵکەوت عەزیز دەکەم، لەخودای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و ئارامی و سەبووری بەهەموو لایەکمان ببەخشێت.

 

انا للە وانا الیە راجعون

 

ئاسۆ مامەند

سەرپەرشتیاری کەرکوک - سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان