دەستەی دەست پاکی
plus4
پێش ٢ ساڵ

ئەمڕۆ هەینی  ١٩ ی ئابی  ٢٠٢٢ دەستەی دەست پاکی عێڕاق لە راگەیاندنێک  ووتی : دادگای لێکۆڵینەوە لەناوچەی کەرخ لە بەغدا کە تایبەتە بە کەیسەکانی دەستپاکی ،بە هۆی کڕینی هۆتێل "رامادا "لە هەولێر بە بڕی ٤٧ ملیار دیناری عێراقی فەرمانی دەستگیرکرد ن و پشکنینی بۆ سەرۆکی پێشوی دیوانی وەقفی سونی و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی دەستەی کارگێڕی و وەبەرهێنانی پارەی وەقفەکە و یاریدەدەری بەڕێوەبەری بەشی یاسایی دەرکرد .

 

 دەستەی دەست پاکی باس لەوەش دەکات کە فەرمانی دەستگیرکردنەکەیان بە پێی  ماددەی ٣٤٠ ی یاسای هەموارکراوی سزاکانی عێراق ژمارە ١١١ ساڵی ١٩٦٩ بووە .