Plus4
berî 1 saet
بۆ شۆفێران.. لەنێو كەركوك و دەرەوەی شارەكە 7 ڕێگەی گرنگ داخران
پۆلیسی هاتووچۆی كەركوك، هاووڵاتیان و شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە كە 7 ڕێگە بەهۆی ئەنجامدانی پرۆژەو قیرتاوكردنەوە لەشارەكەو دەرەوەی شار داخراون و ڕێگەیان جێگرەوەیان لەشوێن دیاریكراون كە بریتین لەم ڕێگانە:
1- لەچێشتخانەی (الطبیخ)ەوە بەئاراستەی فولكەی گەراجی بەغداوە لەشەقامی پارێزگای كۆن.
2- لەزانكۆی كەركوكەوە بەرەو فولكەی پارێزگای نوێ.
3- پردی داقووق - ڕێگەی هاتن لەبەغداوە بۆ كەركوك.
4- بازگەی هاوبەشی پردێ - ڕێگەی هاتن لەهەولێرەوە بۆ كەركوك.
5- ڕێگەی لەیلان - لەداقووقەوە بەئاراستەی پردی لەیلان.
6- فولكەی گەراجی بەغدا.
7- قەزای حەویجە - لەبازگەی پەیمانگەی تەكنیكییەوە بەئاراستەی بازگەی دووبز.




