بافڵ
Plus4
berî 13 saet

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەندێک سەرکردەی پارتی هۆکارن بۆ پێکنەهێنانی حوکمەت 

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەكۆڕبەندی ئابووریی نێودەوڵەتيی دێڵفی لە سلێمانی، لەبارەی هۆكاری دواكەوتنی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: هۆكاری دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت لەكوردستان ئەوەیە هەندێك سەركردەی پارتی توانای ئەوەیان نییە لەواقیعی نوێ تێبگەن.

 

🔸 هەرگیز حکومەتێک پێکنایەت هاوشێوەی حکومەتى پێشوو بێت.

 

🔸 پێویستە برادەرانی پارتی دان بەم واقیعە نوێیەدا بنێن.

 

🔸 هه‌ندێك له‌به‌رپرسانی پارتی هۆكاری دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تن.

 

🔸 هیوادارین مامۆستا سەڵاحەدین ببێتە مامێکی ژیرو نێوەنگیری بکات.

 

🔸 هیچ کەسێک لەکوردستان حکومەتێکی هاوشێوەی حکومەتی پێشووی ناوێت.

 

🔸هیوادارین بەپشتیوانی خوداو خەڵکەکەمان لەحکومەتی داهاتوودا خزمەتی کوردستان بکەین.

 

🔸 پێویستمان بەئاراستەیەکی نوێ هەیە لەهەولێرەوە بۆ بەغدا.

 

🔸 تا وتووێژ هەبێت، دەرفەتى چارەسەریش زیاتر دەبێت.

 

🔸 پێویستە عێراق سەقامگیر بێت.

 

🔸 دەتوانین ببینە پردێک لەنێوان وڵاتاندا، هەوڵیشمانداوە ململانێکان کەمبکەینەوە.

 

🔸 عێراق و هەرێمى کوردستان دەتوانن وەک پاکستان ببنە نێوەندگیر.

 

🔸 لەگەڵ تورکیاو تاران و واشنتۆنیش پەیوەندییەکى زۆر باشمان هەیە.

 

🔸 من بەپرۆسەى ئاشتى لەتورکیا زۆر گەشبینم.

 

🔸 گۆڕانكاریی زۆر لەناوچەكە ڕوویانداوەو دەكرا عێراق ڕۆڵی نێوەندگیر لەنێوان ئەمریكاو ئێران بگێڕێت.

 

🔸 دەرفەتی باشمان لەبەردەستە بۆ داهاتویەكی باشتر، دەشتوانین ئاشتی بەردەوام بێنینە كایەوە، بەڵام پێوستمان بەپشوو درێژییە.

 

🔸 پەیوەندیە تەلەفۆنییەكەم لەگەڵ سەرۆك ترەمپ و عەباس عێراقچی زۆرباش بوو.

 

🔸 یەكێتی كار بۆ سەقامگیری و ئاسایش دەكات، ئەركی ئێمە ئەوەیە سەقامگیری بۆ ناوچەكە فەراهەم بكەین.

 

🔸 دەمانەوێت حكومەتی نوێی هەرێم لەهاوبەشی تێبگات، لەبەغداو دۆخی ئەمنیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێبگات.

 

🔸 توانیمان هاوسه‌نگی له‌نێوان هه‌موو ئه‌م وڵاتانه‌ بپارێزین و هێڵه‌ سووره‌كانمان دیاریكرد.

 

🔸 ئێران له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه‌ لاوازكراوه‌، به‌ڵام ئێستا یه‌كگرتووترە.

 

🔸 پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ توركیا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و ئیراده‌ی خۆمان دووپاتكردووه‌ته‌وه‌ بۆ یارمه‌تیدانی پرۆسه‌كه‌.

 

🔸 هاوپه‌یمانێتییه‌كم هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی نوێ، چه‌ندێك باشتر ده‌بێت گه‌ر پارتیشم له‌گه‌ڵ بێت.

 

بۆچی بتوانم له‌گه‌ڵ مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین دابنیشم به‌ڵام نه‌توانم له‌گه‌ڵ كاك مه‌سعود دابنیشم؟!

 

🔸 چه‌ندینجار پیشنیازكراوه‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای پارته‌ سیاسییه‌كان هه‌بێت، به‌ڵام نه‌كراوه‌.