کەش و هەوا
Plus4
berî 13 saet

سبەی پلەکانی گەرما دادەبەزێت و باران دەبارێت

 

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، سبەی یەکشەممە بەهۆی کاریگەریی بارستەهەوایەکی ساردی لاواز لە چینەکانی سەرەوەی بەرگەهەوادا، شەپۆلێکی ناجێگیریی کەشوهەوا بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، ولەگەڵ ئەم شەپۆلەش نمەباران دەبارێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.

 

دەشڵێت لە کاتەکانی نیوەرۆ تاوەکو شەو، کەڵەکەهەوری بنکەبەرز پەیدا دەبن و هەورەبروسکە چالاک دەبێت. سەرەتا گۆڕانکارییەکان لە سەنتەری پارێزگای هەولێر دەردەکەون و دواتر ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین دەگرێتەوە.