پۆلیسی کەرکوک
Plus4
berî 2 meh

پۆلیسی کەرکوک: کەسێکمان دەستگیرکردووە هەڕەشەی لەژنێک دەکرد

 

نیوەڕۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە؛ لەگەڕەکی شۆراو کەسێک لەبۆسەیەکدا دەستگیرکرا بەوتەی پۆلیس "هەڕەشەی لەژنێک کردووە."

 

راگەیاندنی پۆلیسی کەرکوک دەڵێت: ژنێک پەیوەندی بە 911 کردووەو سکاڵای لەکەسێک کردووە گوایە هەڕەشە و گێچەڵی پێدەکات.

 

دەستبەجێ بەسەرپەرشتی عەمید دلێر عومەر بەڕێوەبەری بەشی گەورەی پۆلیسی ناوشار، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی رەحیماوا بەفەرماندەیی عەقید فەرهاد مەحمود بۆسەیەکیان داناو تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکرد.

 

پۆلیسی کەرکوک دەڵێت: بە ماددەی 430 لەیاسای سزادانی عێراقی روبەروی یاسای دەکەینەوە.