سەرایا سەلام
Plus4
berî 1 saet

سەرایا سەلام بەفەرمی چەکی رادەستی دەوڵەتکرد

 

ئەمڕۆ گروپی چــ..ــەکداری سەرایا سەلامی سەر بە موقتەدا سەدر چەکیان ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کردو تێکەڵبوونی خۆیان لەگەڵ سوپاو هێزە ئەمنییەکانی عێراق راگەیاند.

 

پێشتریش سەباح نوعمان وتەبێژی فەرمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان راگەیاند ، لیژنەکی ناوەندیان پێکهێناوە کە لە هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ پێکدێت و کاری ڕێکخستنەوەی ئەو گروپانە دەکەن کە بڕیاری رادەستکردنی چەکەکانیان داوە بە دەوڵەت .

 

دەشڵێت، پرۆسەکە درێژخایەن نابێت و ئەندامانی گروپەچەکــ..ــەدارەکان لەنێو هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ جێیان دەکرێتەوەو هەموو ئەو چەکانەش تۆماردەکرێن کە ڕادەستی دەوڵەت دەکرێن.