plus4
berî 1 saet
ئەمڕۆ وەفدێكی باڵای هەرێم سەردانی بەغدا دەكات
بڕیارە ئەمڕۆ وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی گفتوگۆكردن سەبارەت بەدەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت سەردانی بەغدا بكات.
بەپێی زانیارییەكان، وەفدەكە لەهەریەك لە كەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەكان و ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج ڕەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پێكدێت.
وەفدەكە بەمەبەستی گفتوگۆكردن سەبارەت بەدەستپێكردنەوەو زیادكردنی بڕی هەناردەی نەوت دەكات، چوونكە كاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر مووچەی هاووڵاتیانی هەرێم دەبێت و بەغدا پابەند دەكات بەناردنی مووچە لەكاتی خۆیدا.
ئەمە لەكاتێكدایە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بەهۆی هێرشەكانی گرووپە عێراقییەكان و هێزەكانی نزیك لەئێرانەوە لە 200 هەزار بەرمیلەوە بۆ 20 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە كەمبووەتەوە.
وەك لەپێشتردا ئومێد سەباح وتبووی: پێدەچێت لەگەڵ ئەم وەفدەدا، نوێنەری كۆمپانیا بیانییەكانیش سەردانی بەغدا بكەن بەمەبەستی گەیشتن بەڕێككەوتنی كۆتایی.
ئەو كۆمپانیایانەش داوای گرەنتی لەعێراق كردووە تاچیتر كێڵگە نەوتییەكان بەئامانكج نەگیرێن، عەلی زەیدی،ش بەڵێنی دابینكردنی ئەو گرەنتییانەی بۆ پاراستنی كێڵگەكان و كۆمپانیاكان داوە




