plus4
berî 1 saet
دوای تەواوکردنی حەج دووەم حاجیی کورد لەسعودیە کۆچی دواییکرد
دووەم حاجیی کوردی هەرێمی کوردستان لەشاری مەککە کۆچی دواییکرد.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ، دووه‌م حاجی كورد له سعودیه به‌ناوی ( یاسین ڕەجەب خمو) ڕێكانی کە ته‌مه‌نی (70) ساڵەو دانیشتووی قه‌زای خه‌باتی سەر بەهەولێرە، له‌شاری مه‌ككه كۆچی دواییكرد.
بڕیاریشه دوای ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كان و ئه‌نجامدانی نوێژ‌و سرووتە ئاینییەکان، هەر لەشاری مەککە بەخاک بسپێردرێت.




