plus4
berî 1 saet
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق: زه‌وی به‌خۆڕایی دەبەخشین به‌هه‌موو خێزانێكی عێراقی
عه‌لی زه‌یدی؛ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند: لەئێستادا كارده‌كه‌ن تاسەرجەم خێزانە عێراقییەکان به‌خۆڕایی ببنە خاوه‌نی پارچه زه‌وییه‌كی نیشته‌جێبوونی خۆیان، بەتایبەت ئەو خێزانانەی تائێستا نەبوونەتە خاوەنی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان.
زه‌یدی؛ لەكۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا ئەم مووژدە خۆشەی ڕاگەیاندو وتی:
لەهەوڵداین تا زه‌ویی نیشته‌جێبوون بۆ تەواوی خێزانە عێراقییەکان دابین بكه‌ین، ئەم پلانەش پشت به‌شێوازی گه‌شه‌پێدانی هاوچه‌رخ ده‌به‌ستێت و پێداویستیی هاووڵاتیان دابین ده‌كات.
ڕوونیشیکردەوە: جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه به‌هاوكاریی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌بێت بۆ خێراكردنی ته‌واوبوون و فراوانكردنی ده‌رفه‌تی نیشته‌جێبوون بۆ ئەو خێزانانەی خاوەنی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان نین.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت: لەئێستادا حكومه‌ت هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نیشته‌جێبوون و دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی لەبارو شارستانی ده‌دات له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی وڵاتەکە.




