plus4
berî 1 saet
ئەو هەواڵەی زۆربەی خەڵكی عێراق و هەرێمی كوردستان چاوەڕوانی بوون، بڕیاری لەبارەوە درا
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەرگای خزمەتگوزاریی گواستنەوەی ناوی هاوسەران و جیاكردنەوەو لابردنی كردەوەو ڕایگەیاند: لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە هەریەك لەو خزمەتگوزارییانە دەكرێتەوە كەژمارەیەكی زۆری خەڵكی و بەتایبەت هاوسەرە نوێیەكان چاوەڕوانی بوون.
بەپێی بڕیارەكە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو خزمەتگوزاریی گواستنەوەی هاوسەران و جیاكردنەوەو لابردنی ناوەكان لەفۆڕمی ئەلیكترۆنیی خۆراكدا دەكرێتەوە، لەكۆتایی هەمان هەفتەشدا خزمەتگوزاریی گواستنەوەی خێزان لەناوەوەو دەرەوەی پارێزگاكان لەبریكارێكەوە بۆ بریكارێكی تر دەكرێتەوە.
واتا هەر خانەوادەیەك دەتوانن لەكۆتایی هەفتەی داهاتووەوە، لەنێو پارێزگاكەیان فۆڕمی خۆراكەكەیان لەبریكارێكەوە بگوازنەوە بۆ بریكارێكی تر، یاخوود فۆڕمەكانیان لەپارێزگایەكەوە بۆ پارێزگایەكی تر بگوزانەوە.
بەپێی ڕێنماییەكان، ناتوانرێت مامەڵەی جیاكردنەوەی هاوسەران لەسەر فۆڕمی خۆراك ئەنجامبدرێت، گەر بێت و منداڵەكە زیاد نەكرابێت یاخوود ڕەزامەندی لەسەر زیادكردنی لەسەر فۆڕمی خۆراك دەرنەچووبێت، بەپێچەوانەشەوە مامەڵەكە پشتگوێدەخرێت.




