berî 5 saet
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق خواردنه‌وه وزه‌به‌خشه‌كه‌ی "بۆ تۆ" FOR YOUله بازاڕه ناوخۆییه‌كان قه‌ده‌غه بكرێت ؛
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی فه‌رمی كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی گشتی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقه‌وه ده‌رچوه، لیژنه‌كانی چاودێری و كۆنتڕۆڵی ته‌ندروستی بونی به‌رهه‌مێكیان ده‌ستنیشانكردوه كه ناوی ماركه‌ی "بۆ تۆ"ی له‌سه‌ره و له‌لایه‌ن كارگه‌ی رافده‌ین بۆ خواردنه‌وه گازییه‌كان و شه‌ربه‌ته‌كان به‌رهه‌م هێنراوه، ده‌ركه‌وتوه كه هیچ مۆڵه‌تێكی نیه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و خواردنه‌وه وزه‌به‌خشه ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كارگه‌كه پێشتر مۆڵه‌تی ته‌ندروستی هه‌بوه.




