Plus4
berî 1 saet
لە سبەیەوە هێڵی ئینتەرنێت لەتەواوی عێراق دەبڕێت
وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق، بڕیاریدا لەسبەی سێشەممەوە هێڵی ئینتەرنتێ لەتەواوی وڵاتەکە ببڕێت.
بڕیارەکەی وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق، لەکاتژمێر 6:00 بۆ 7:30 خولەکی بەیانی دەبێت، لەماوەی ئەو کاتژمێرو نیوەدا هێڵی ئینتەرنێت لەتەواوی وڵاتەکە دەبڕێت.
ئەم بڕیارەش بەهۆی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی وزاریی پۆلی 12ی ئامادەییەوەو سەرجەم ئەو هێڵانەی پەیوەندی دەگرێتەوە کە لەژێر سایەی حکومەتی عێراقدان.
ئەمەش لەپێناو ڕێگریکردن لەدیاردەی گزی و فێڵکردن لەتاقیکردنەوەکانی وزاریدا.




