Plus4
berî 1 saet
وەزیری پێشمەرگە پلە بەرزکردنەوەی نزیکەی 1400 ئەفسەر واژۆ دەکات
شۆڕش ئیسماعیل؛ وەزیری پێشمەرگەی هەرێم، واژۆی لەسەر خشتەی پلە بەرزکردنەوەی 1385 ئەفسەری هەریەک لەهێزەکانی 70، هێزەکانی پشتیوانی و هێزەکانی بەرگری و فریاکەوتن کرد.
لەوبارەیەوە وەزارەتی پێشمەرگە لەڕاگەیاندراوێكدا دەڵێت: شۆڕش ئیسماعیل؛ وەزیری پێشمەرگە، واژۆی لەسەر خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی (فەرماندەیی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە، هێزەکانی پشتیوانی یەک، هێزەکانی پشتیوانی دوو، و فەرماندەیی هێزەکانی بەرگری و فریاکەوتن) کرد.
لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: لەم خولەدا 1385 ئەفسەر لەو هێزانە پلەکانیان بەرزکراوەتەوە.
پاش واژۆکردنیشی، وەزیری پێشمەرگە پەیامێکی ئاراستەی ئەفسەران کردو ئەم پلە بەرزکردنەوەیەی بەشایستەیەکی یاسایی و دەرەنجامی دڵسۆزی و ماندوبوون و شەونخونی ئەو پۆلە ئەفسەرە لەڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان و پاراستنی خاکی کوردستان ناوبرد.




