دەست گیرکردن
Plus4
berî 1 saet

بەپەلە.. داواکراوە هەڵاتووەکەی کەرکوک دەستگیرکرایەوە

 

 

فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک، دەستگیرکردنەوەی داواکراوە هەڵاتووەکەی ڕاگەیاند کە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەدەستی مەفرەزەیەکی پۆلیسی قەرەهەنجیر هەڵاتبوو.

 

بەپێی زانیارییەکانی plus4؛ داواکراوەکە لەماڵێکی دەوروبەری یاریگای کرێکاران (ساحە عمال)، گەمارۆدراو دووبارە دەستگیرکرایەوە.

 

ڕاگەیاندنی پۆلیسی کەرکوکیش لەوبارەیەوە دەڵێت: دوای یەک کاتژمێر لەهەڵاتنی، توانیمان دەستگیری بکەینەوە.

 

پڵەس فۆڕ زانیویەتی، داواکراوەکە ناوی (ح. م. هــ)ەو

تەمەنی 19 ساڵەو خەڵکی شاری بەغدایە.

 

پێشتر لەبازگەی چیمەن دەستگیرکرابوو چوونکە بەماددەکانی (ڕفاندن، دزیکردن و ساختەکردنی بەڵگەنامە) داواکراوە.