تۆمار کردن
Plus4
berî 1 saet

پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک هەڵمەتێکی تۆمارکردنی چەکی هاوڵاتیانی دەستپێکرد 

 

پەێی ئاگادارینامەیەکی پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک، بەمەبەستی ئاسانکاریکردن بۆ هاوڵاتیان و نەهێشتنی پێویستی ئەرکی سەردانیکردنی ڕاستەوخۆ ، دەورییەکانیان هەڵمەتێکی مەیدانییان بۆ تۆمارکردنی چەکی هاوڵاتیان لە ڕێگەی دەروازی ئەلیکترۆنی 'ئور' دەستپێکردەوە.

 

هاوکات ژمارەی تەلەفۆنی 07701226951 تایبەت بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکراوەو هاوڵاتیان دەتوانن بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی تۆمارکردنی چەکەکانیان پەیوەندی پێوە بکەن .